سەردێر

پۆلیسی سلێمانی: هەڵاتوویەك دەستگیركرا

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەو كەسەی دەستگیركرد كە بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەكیدا بوو دواتر هەڵهاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای ئەوەی ڕۆژی 6-11-2021 شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆڕسكیلێكیدا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەی بریندار كرد و دواتر هەڵهات، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: لەئێستادا تۆمەتبار (ك.ك.ق) لەدایكبووی 1982 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.