سەردێر

كۆرۆنا پێنج یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دووردەخاتەوە

خەڵك-
یاریزانێكی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت و چوار یاریزانی تریش وەك ڕێكاری خۆپارێزی كەرەنتینە دەكرێن بەر لە دوو یاریی دوایی پاڵاوتنی سەركەوتن بۆ جامی جیهان بەرانبەر بە لیختنشتاین و ئەرمینیا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، یاریزانێك كە ناوی نەهێنا، پێشتر دووەم ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنای وەرگرت، و هیچ نیشانەیەكی نەخۆشییەكەی تێدا دەرنەكەوت.

پشكنینی چوار یاریزانەكەی تر نێگەتیڤ بوون، بەڵام دەسەڵاتدارانی تەندروستی خۆجێی لە فۆڵفسبۆرگ فەرمانيان كرد بە كەرەنتینەكردنیان، بەو هۆیەی لە یاریزانە تووشبووەكە نزیكبوونەتەوە.

بەمشێوەیە پێنج یاریزانەكە بەشداریی دوو یاریی داهاتووی ئەڵمانیا ناكەن، لەكاتێكدا هەڵبژاردەی “مانشافت” بەر لە دوو گەڕی كۆتایی پاڵاوتنەكە، سەركەوتووە بۆ مۆندیالی قەتەر 2022.

ئەڵمانیا میوانداریی لیختنشتاین دەكات لە فۆڵسبۆرگ لە پێنج شەممەی داهاتوو، پاشان لە یریڤان دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئەرمینیا لە یەك شەممەی داهاتوو.

تووشبوون بە كۆرۆنا لە ئەڵمانیا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كردووە لەم چەند هەفتەیەی دوایی، بەجۆرێك كە 213.7 تووشبوی نوێ‌ لە هەر 100 هەزار كەسێكدا لەماوەی حەوت ڕۆی داهاتوو تۆماركراوە.