سەردێر

هادی عامری باس لە هەوڵی تیرۆركردنەكەی كازمی دەكات

خەڵك-
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لەدوایین بەیاننامەیدا باس لە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەكات.

عامری لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕ‌ۆ سێ‌ شەممە بڵاوكرایەوە ڕایگەیاند”داوا هێوربوونەوەی میدیایی لە هەموان دەكەین و با لێبگەڕێین كاروبارەكان لەلایەن دادوەريی و لیژنەی تەكنیكییە پێكهێنراوەكان بۆ یەكلایی كردنەوەی ڕووداوەكانی ئەم دواییە چارەسەر بكرێن، بە دەستدرێژیكردنە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و بەئامانجگرتنی ماڵی سەرۆك وەزیران”.

بە وتەی عامری”ئێمە هەموومان بڕوامان بە دادوەریی و داپەروەریی بوێری دادگا هەیە، بۆیە هیواخوازین هەموان پابەندی هێوربوونەوەبن، چونكە ڕەوشی ئێستای عیراق بەرگەی ئاڵۆزی زیاتر ناگرێت،  دەبێت پارێزگاریی لە ئاسایش و سەقامگیریی بكەین كە بەرپرسیارێتی هەموانە، خوا عیراق و گەلەكەی لە پیلانی دوژمنان بپارێزێت”.