سەردێر

عیراق، هەرێمی كوردستان زۆرترین ژمارەی تووشبوون و مردنی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 1116 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1524 كەسیش چاكبوونەتەوە، 27 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 693 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 1116 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە هەولێر287 و لە دهۆك 220 و لە سلێمانی 121 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1524 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە سلێمانی و بەغدا و دهۆك و هەولێربوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 27 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 18 حاڵەتیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون.