سەردێر

گەنجێك، بە تەقەی هێزەكانی ئێران كوژرا

خەڵك-

كاسبكاریكی خەڵكی شاری سنە بە گومانی ئەوەی كەلوپەلی قاچاخ دەگوازێتەوە لە ڕێگای سنە بۆ دێولان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە 7-11-2021 كاسبكارێكی خەڵكی سنە بە ناوی “فەرهاد زەندی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا.

ئاشكراشیدەكات، هێزە سەربازییەكان لە ڕێگای سنە بۆ دێولان بە بێ ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت و بە گومانی ئەوەی ئەم كاسبكارە كەلوپەلی قاچاخی پێبووە، تەقەیان لە ئوتۆمبێلی فەرهاد زەندی كردووە و ناوبراویان كوشتووە.

ڕوونیشیكردەوە، هێزە چەكدارەكان لە حاڵێكدا تەقەیان لە فەرهاد زەندی كردووە كە ئۆتۆمبیلەكەی هیچ كەلوپەلێكی تێدا نەبووە.