سەردێر

دوایین زانیاری لەسەر كۆچبەرانی كورد

خەڵك-

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕێی وەڵامی نووسراوێكمانین كە پێشكەشی حكومەتی عێراقمیمان كردووە.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ پەنابەران بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، جۆرەها كاری نایاسایی لە سنوورەكانی پۆڵەندە و بیلاروسیا ڕوودەدات هەم لەلایەن كۆچبەران و هەم لەلایەن ئەو دەوڵەتانەوە كە وەكو كارتێكی فشار دژی وڵاتانی ئەوروپا بەكاریدەهێنن.

وتیشی”نوێنەرمان هەیە و بە ووردی و هەمیشە لەگەڵیانین، ئێمە یاداشتێكی ناڕەزایەتیمان لە دەرئەنجامی ئەو سكاڵا و ناڕەزایەتیانەی كە كۆچبەر هەیبووە لەو ناوچانە ئاڕاستەی حكومەتی عێراقیمان كردووە بەو پێیەی ئێمە نوێنەرایەتمان هەیە لە بیلاڕوسیا و چاوەریی وەڵامین و تا ئێستا وەڵامان نەدراوەتەوە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمرۆ دوو شەممە كۆڕەوی هەزار كۆچبەریی كورد دەستپێكرد و سەربازانی بیلاووسیا تەقەیان بەسەرداكردن، بەڵام كۆچبەران بەردەوام بوون لەڕۆیشتن و هێزەكەی بیلاڕووسیا پاشەكشەی كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، چەندینجار ئەو كۆچپبەران داوای بەهاناوەچوونیان لە وڵاتانی ئەوروپی و حكومەتی عێراق و هەرێم كردووە، بەڵام كەس بەهانایانەوە نەچووە.