سەردێر

لەسەر هێرشكردنە سەر ماڵی كازمی بایدن توڕەیە

خەڵك

سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی هێرشەكەی سەر ماڵی سەرۆك وەزیرانی عیراق هاتە دەنگ و دەڵێت:” دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە بۆسەر دەوڵەتی عیراق سزابدرێن”.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، “بە تووندی سەركۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەكەم شوێنی مانەوەی مستەفا كازمی كردە ئامانج”، ئاماژەی بەوەش كردووە كە “دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە بۆسەر دەوڵەتی عیراق سزابدرێن”.

جۆ بایدن ئەوەشی خستەڕوو، “داوام لە تیمی ئاسایشی نیشتمانی كردووە هەر جۆرە یارمەتییەكی گونجاو پێشكێشی هێزە ئەمنییەكانی عیراق بكەن، ئەوەش كاتێك سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشەن”.