سەردێر

واتساپ خزمەتگوزارییەكی نوێ‌ كارا دەكات

خەڵك
تۆڕی كۆمەڵایەتی وەتسئاپ (WhatsApp) خزمەتگوزارییەكی نوێ دەخاتە بەردەست بەكارهێنەرانی ئەویش پێدان و بەردەوامی بەكارهێنانی خزمەتگوزارییەكانە بۆماوەی 14 رۆژ بەبێ بونی ئینتەرنێت.

ماڵپەڕی (GSmarena) بڵاویكردەوە، بە كارهێنەرانی ئاپڵیكەیشنی (WhatsApp) دەتوانن سود لە خزمەتگوزارییەكی نوێ وەربگرن، ئەویش بەكارهێنانی پەیوەندییە بەبێ بەكارهێنانی مۆبایلێكی زیرەك و بەبێ ئەوەشی بەسترابێت بە هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە.

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، بۆ چەند مانگێكە كۆمپانیای مێتا كار لەسەر پەرەپێدانی واتسئاپ دەكات بۆ ئەوەی بەكارهێنەرانی بتوانن هەژماری كەسی خۆیان بەكار بهێنن لە ئامێرێكی ترەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ هێڵی ئینتەرنێت، بەكارهێنەرانیشی دەتوانن سود لەم خزمەتگوزارییە وەربگرن، بەمەرجێك ئامێرەكانیان دوا ڤێرژنی واتسئاپی لەسەر هەردو سستەمی (IOS و Android)ی لەسەربێت.

ماڵپەڕەكە ئەوەشی خستوەتەڕو، بۆ سود وەرگرتن لەم خزمەتگوزارییە پێویستە، یەكەم جار بچیتە سەر لیستی (Linked Devices) پاشان هەڵبژاردنی ئەو هەڵبژاردە نوێیەی كە بۆی زیاد كراوە، ئەویش بریتییە لە (Multi-Devices Beta) لەگەڵ هەڵبژاردنی تەواوی ئەو بەستەرانە دادەخرێنەوە كە بەستراونەتەوە بە ئاپلیكەیشنەكەوە.

پاشان دەكرێت نامە و پەیوەندی وەربگیرێت بەبێ بونی ئینتەرنێت و تا 14 ڕۆژ كاربكات بەبێ ئینتەرنێت.