سەردێر

شاندەكەی پارتی لە بەغدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبووەوە

خەڵك –
سەرۆك كۆماری عیراق لە شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە و سەبارەت بە دۆخی گشتی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆكرا .

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە 6ی تشرینی دووەمی 2021 لەبەغدا پێشوازیكرد لەشاندێكی پارتی بەسەرۆكایەتی هوشیار زێباری و لەدیدارێكدا سەبارەت بە دۆخی گشتی كوردستان و عێراق و ناوچەكە گفتوگۆكرا و جەختیشكرایەوە لەگرنگی پتەوكردنی سازان و یەكریزی نیشتمانی بەئاڕاستەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و خزمەتكردنی خەڵك و ھێنانەئاراوەی خۆشگوزاەرانی.

لە دیدارەكەدا پێویستی یەكخستنی دید و بۆچوونەكانی نێوان هیز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و عێراق لە پێناو دامەزراندنی حكومەتێكی نیشتمانی، كە ئەركی لە پێشنەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بێت بە هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراق بێ جیاوازی جەختی لەسەر كراوەتەوە.

‎May be an image of ‎‏‏‏١٠‏ كەس‏، ‏‏‎‎people sitting‎‎‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏١١‏ كەس‏، ‏‎‎people sitting‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎