سەردێر

هەرێم.. ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

خەڵك
لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 400 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 5هەزار و 42 پشكنینی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و 400 تووشبووی نوێی ڤایرۆسەكە تۆمار كراوە و لە بەرامبەردا 916 كەس چاكبوونەتەوە.

 

ئاماژە بە ئەوەشكراوە، لەو ماوەیەدا 17 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە نوێترین ئاماری كۆرۆنا..

No photo description available.