سەردێر

قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەك دادەخات

خەڵك-
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای زەوئلقەمەر دادەخات.

راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگای سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە، لەكاتی سەردانی لیژنەكە بۆ شوێنەكەی، دەركەوتوە ئارایشتگای زەوئلقەمەر پابەندی مەرجەكانی كاركردن بەگشتی و ڕێنماییەكانی تەندروستی بەتایبەت نابێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی قائیمقامیەتی سلێمانی، “لیژنەكە لە ئارایشتگای زەوئلقەمەر دەستی بەسەر (232) پارچە مەوادی ماوەبەسەرچووی جوانكاریدا گرتووە، كە خاوەنەكەی بەنیازبوە بەسەر هاووڵاتیاندا ساغیبكاتەوە”.

راپۆرتی لیژنەی ئارایشتگا ڕاشیگەیاندووە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنەكەی دادەخرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.