سەردێر

هەرێمی كوردستان، ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

 

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی مردنیش بە پەتاكە لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی بەرز دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 591 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 960 كەسیش چاكبوونەتەوە و 15 حاڵەتی مردنیش هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 6 هەزارو 681 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر 220 كەس وسلێمانی 70 كەس و دهۆك 195 كەس و هەڵەبجە 16 كەس و لە گەرمیان 27 و لە ڕاپەڕین 63 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 15 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 7 حاڵەتییان لە هەولێر و 3 حاڵەتیان لە سلێمانی و 5 حاڵەت لە دهۆك تۆماركراون.