سەردێر

كەركوك، تەواوی فڕۆشگای قوتابخانەكان دادەخرێن

خەڵك-
بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای كەركوك، تەواوی فرۆشگای قوتابخانەكان لە پارێزگاكە دادەخرێن.

بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەركوكەوە ڕەوانەی قوتابخانەكانی پارێزگاكە كراوە”بڕٍیاردرا بە داخستنی تەواوی فڕۆشگاكانی قوتابخانە ئەهلی و حكومییەكان لە پارێزگای كەركوك”، هۆكاریی بڕیارەكەش بۆ بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گێڕدراوەتەوە.

لە نوسراوەكەدا كە ڕەوانەی هەموو قوتابخانە ئەهلی حكومییەكان كراوە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەكان كراوە پابەندی بڕیارەكەبن و ئاماژە بە گرتنەبەری ڕێكاریی یاساییش كراوە دژ بە سەرپێیچیكاران.

بەپێی ئامارێك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 59 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان بە پەتاكە لە كەركوك تۆماركراوە.