سەردێر

تەوژمێكی سەرماوسۆڵە دەستپێدەكات و هەفتەیەك بەردەوام دەبێت

خەڵك-
سادق عەتیە كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات، تەوژمێكی هەوای سارد عیراق بگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەكی تەواوەتی بەردەوام بێت.

عەتیە لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردۆتەوە”پێشبینی دەكرێت تەوژمێكی هەواری سارد لە خۆرهەڵاتەوە ڕوو لە عیراق بكات و ببێتە مایەی دابەزاندنی پلەكانی گەرما، تەوژمەكەش لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممەوە دەستپێدەكات”.

بە وتەی عەتیە”دابەزینی پلەكانی گەرما بەدرێژایی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، بۆیە ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكەین، جلوبەرگی گونجاو لە بەیانیان و ئێواراندا لەبەر بكەن”.