سەردێر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كونسڵی ئە‌ڵمانیا كۆبوەوە

خەڵك –
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، ئە‌ڵمانیا یە‌كێكە‌ لە‌و وڵاتانە‌ی كە‌ ھە‌میشە‌ ھاوكاری حكومە‌تی ھە‌رێم بووە‌ لە‌پێناو سە‌رخستنی پرۆسە‌ی چاكسازی و بنیاتنانی حوكمڕانییە‌كی دروست.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئە‌مڕۆ 4ی 11ی 2021 لە‌گە‌ڵ كونسڵی ئە‌ڵمانیا كۆبوەوە و ڕایگەیاندووە، كە لە كۆبونەوەكەدا باسیان لە‌پە‌رە‌پێدانی زیاتری پە‌یوە‌ندییە‌كان كرد لە‌قۆناغی داھاتوودا.

قوباد تاڵەبانی لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە ، كە لە گەڵ كونسڵی ئە‌ڵمانیا رە‌وشی هە‌نووكە‌یی و پرسی پێكهێنانی حكومە‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێكرد و جە‌ختیان لە‌ گرنگی زووتر دە‌ستپێكردنی گفتوگۆكانی لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان كردووە.