سەردێر

گواردیۆلا بەمشێوەيە باسی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكات

خەڵك-
پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری یانەی مانشستەر سیتی ئینگلیزی، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و یاریزانی یانەی مانشستەر یونایتد بە بزوێنەری گۆڵكردن وەسف دەكات، ئەمەش بەر لە یاریی داهاتووی تیپەكەی لەگەڵ مان یونایتد لە شەممەی داهاتوو لە گەڕی 11ی خولی ئینگلیزی.

گواردیۆلا لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی (میرۆر)ی بەریتانی ڕایگەیاند:”یارییەكەی یونایتد و ئەتڵانتام نەبینی، بەڵام بە وردی تەماشای دەكەم تا بزانم خاڵە بەهێز و لاوازەكان كامانەن، بە باشی هێز و توانای مانشستەر یونایتد دەزانم و لە وەرزی ڕابردوو ئاستی تیپەكەم بینی”.

بە وتەی گواردیۆلا:”یونایتد لەئێستادا خاوەنی باشترین یاريزانە لە مێژوودا كە ئەویش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە؟، ئەو بزوێنەری گۆڵكردنە”.

لە درێژەی قسەكانیدا ڕاهێنەرە ئیسپانییەكە وتی:”جەماوەر لێدوانەكەمیان بە سەرسوڕمانەوە وەرگرت كە یارییەكەی كلوب بروجم لە خولی ئەوروپا بە گرنگتر لە ڕووبەڕووبوونەوەی مانشستەر یونایتد لەقەڵەمدا”.

لە كۆتایی قسەكانیدا پیپ گواردۆلا ڕایگەیاند:”لەئێستادا یارییەكەی مانشستەر یونایتد گرنگترینە، دوای ئەوەی سەركەوتنێكی گەورەمان بەسەر كلوب بروجدا تۆماركرد و یارییەكی باشمان كرد و بوینە یەكەمی ڕیزبەندی گروپەكەی خۆمان”.