سەردێر

هەولێر، هەر خێزانێكی زیانلێكەوتووی لافاوەكە بە بڕێك پارە قەرەبوو دەكرێنەوە

خەڵك-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری‌ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، زیانلێكەوتووانی‌ گوندی‌ كۆری‌ و شاری‌ زێڕین بەرز بووەتەوە بۆ 591 خێزان و هەر خێزانێكیش سێ‌ هەزار دۆلار قەرەبوو دەكرێنەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری‌ هەولێر، لە كۆنفرانسێكی‌ ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند:”هەر خێزانێكی‌ زیانلێكەوتوو بەهۆی‌ لافاوەكەوە، بڕی سێ‌ هەزار دۆلاریان پێ دەدرێت كە 591 خێزان زیانیان بەركەوتووە”.

بە وتەی ئومێد خۆشناو:”تەواوی‌ ڕێڕەوەكانی‌ ئاوی‌ ئەو گەڕەكانە پاك دەكرێنەوە، تەواوی‌ زێدەڕۆییەكانیش لەو سنوورە هەڵدەگیرێن جگە لەوەی‌ سزای‌ یاسایی‌ ئەو كەسانە دەدرێ‌ كە هۆكار بوون، لە چەند ڕۆژی‌ داهاتووشدا دەست بە دروستكردنی‌ قوتابخانەیەك لە گوندی‌ كۆری‌ دەكرێ”.

لە شەممەی ڕابردوودا بەهۆی‌ لافاوەوە، هەریەك لە گوندی‌ كۆری‌ و گەڕەكی‌ زێڕین لە هەولێر، زیانی‌ زۆریان بەركەوت، حكومەتی عیراقیش لەگەڵ ڕەوانەكردنی بڕە پارەی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران، پارەی قەرەبووی بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكە ڕەوانە دەكات .