سەردێر

وێنە، یەكەمین ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئێرانی فرۆشرا

خەڵك-

بڵاوكردنەوەی هەواڵی یەكەمین ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئێرانی بەناوی “یوز” و بە نرخی 600 ملیۆن تمەن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستاودەستی پێدەكرێت و بووەتە جێگای خۆشحاڵی ئێرانییەكان.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی مۆڵەت و ژمارەی ئۆتۆمبێل، یەكەمین ئۆتۆمبێلی كارەبایی ئێران كە زۆرێك چاوەڕێی نرخەكەی بوون بە ڕەسمی بڵاوكرایەوە.
بەپێی زانیارییەكان كۆتا نرخی ئۆتۆمبێلەكە گەیشتووەتە 600 ملیۆن تمەن، هەرچەندە ئەم ئۆتۆمبێلە تاكو ئێستا نەخراوەتە بازاڕی گشتییەوە، ئەگەر هەیە لە بازاڕی گشتیدا نرخەكەی بەو شێوەیە نەبێت و كەمتر بێت، چونكە كڕیاران ناتوان ئەو بڕە پارە زۆرە بدەن.
ئۆتۆمبێلەكە خاوەنی مەكینەیەكە كە هێزی 20 ئەسپی هەیە و هەر جارێك كە شەحن دەكرێتەوە 3 كاتژمێر و 30 خولەك دەتوانێت كاری پێبكرێت، هەروەها زۆرترین توانای ئۆتۆمبێلەكە ئەوەندەیە كە تاكو 80 كیلۆمەتر دەتوانێت بڕوات.
ئۆتۆمبێلەكە 2.32 مەتر درێژە و پانیەكەی 1.19 مەتر و بەرزییەكەی 1.46 مەترە، ئەمەش وادەكات لە كەمترین شوێندا دەتوانرێت پارك بكرێت، هەروەها دەرگاكانی بۆ سەرەوە دەكرێنەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو ئەو كەسەی یەكەم كڕیاری ئۆتۆمبێلەكە بووە لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەرچەندە بەدەستهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە سەرەتای دونیا نییە، بەڵام بۆ دەستپێكردن نمونەیەكی جوانە.
عەلی خەسرەوانی كڕیار ئاشكراشیكرد، پێمخۆش بوو یەكەم كەس بم ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەدەستبهێنم.