سەردێر

مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان دابەش دەكرێت

خەڵك-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشدەكرێت، بەڵام كەمێك كێشە لە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە داهاتی مانگانەی هەرێم دەگاتە 680 ملیۆن دۆلارە، كە ڕێژەیەكی پارەی عێراقە و بەشێكی پارەی نەوتە و كێشەمان نییە، بەڵام ئەوەی پەیوەستە بە داهاتی ناوخۆ كەمێك كێشە هەیە لە كۆكردنەوەی.

ڕاشیگەیاند، كێشەی كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ بۆتە هۆی سستی لە دابەشكردنی مووچە، بەلام بەدڵنیاییەوە هەموو هەوڵێكی حكومەت دابەشكردنی مووچەیە.

ئاشكراشی كرد، بەهۆی كەمتەرخەمییەوە دوو بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری لەكارەكانیان دوورخراونەتەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر داهات دەبێت.