سەردێر

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێران لە 6 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

خەڵك-
پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 10 هەزار 360 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 463 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 147 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ چوار شەممە، 5 ملیۆن و 954 هەزار و 962 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 5 ملیۆن و 547 هەزار و 349 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 126 هەزار و 763 كەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.