سەردێر

سەدر، هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕی تائیفی دەدات

خەڵك-

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، پارێزگای دیالە ڕووبەڕووی مەترسییەكی ڕاستەقینە بووەتەوە.

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ژمارەیەك لایەن هەوڵی هەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەكی تائیفی دەدەن لە پارێزگای دیالە و ئەمەش ناوچەكەی ڕووبەڕووی مەترسی ڕاستەقینە كردووەتەوە.

وتیشی”دیالە بووەتە دیلی دەستی میلیشیاكان، قاچاخچییەتی، تیرۆر و ملكەچبووانی دەرەكییەوە”.

كۆتایی مانگی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش هێرشیان كردەسەر گوندێكی سەربە قەزای شارەبان و بەهۆیەوە 15 كەس كوژران، دواتر خەڵكی گوندەكە و میلیشیاكان هێرشییان كردەسەر گوندی نەهرلئیمامی سوننە و 13 كەسییان كوشت و ئاگرییان ماڵ و سامانیان بەردا.