سەردێر

پادشای سعودیە داوای نوێژەبارانە دەكات

خەڵك-
بەهۆی كەم ئاوی و كەمی ڕێژەی بارانبارین لە وڵاتەكەی، پادشای سعودیە داوای نوێژەبارانە دەكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە، داوای كرد لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو، لە هەموو ناوچەكانی وڵاتەكەی نوێژەبارانە بكرێت.

بەپێی بەیاننامەیەكیش كە لەلایەن دیوانی شاهانەی سعودیەوە بڵاوبۆوە”وەك شوێنكەوتنی سوننەتی پێغەمبەر محەمەد درودی خوای لێبێت، بۆ ئەنجامدانی نوێژەبارانە، شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود پادشای سعودیە، داوای ئەنجامدانی نوێژەبارانە دەكات لە هەموو ناوچەكانی وڵات لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو ڕێكەوتی 29ی مانگی ڕەبیع ئەلئەوەل 1443 (ساڵنامەی كۆچی) بەپێی ساڵنامەی ئەم ئەلقورا”.