سەردێر

لێدوانێك لەلایەن سیستانییەوە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتى نوێ‌ لە عیراق

خەڵك-
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق، لێدوانێك لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە عیراق پێشكەش دەكات.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی بەرپرس لە نوسینگەی سەید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق ڕایگەیاند”مەرجەعیەتی ئاینی تەئكید لەسەر بێلایەنی خۆی دەكاتەوە و لایەن نییە لە هیچ كۆبوونەوە و وتوێژێك یان پەیوەندی یان ڕاوێژێك سەبارەت بە بەستنی هاوپەیمانییە سیاسییەكان و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو”.

سەرچاوەكە دەڵێت”هەموو ئەو هەواڵانەی لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە لەلایەن هەندێك لایەن لە میدیاكان و پێگە كۆمەڵایەتییەكان، دوورن لە ڕاستییەوە”.