سەردێر

سەدر: نابێت بەرەی ئۆپۆزسیۆن پەراوێز بخرێن

خەڵك

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای پێكھێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی دەكات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ھاشتاگی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی، لەگەڵ ھیچ لایەنێكی سیاسی ناكۆكی نییە تەنھا لە بابەتی چاكسازی ناوخۆیی و دەرەكی و خۆشەویستی نیشتماندا نەبێت.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، باشترین كار بۆ داھاتووی عیراق، پێكھێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانییە.

سەدر پێشی وایە، خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوو بەرە دابەش دەبێت، بەرەیەكیان ئەو لایەنانەن كە پێكەوە حكومەتێكی زۆرینە پێكدەھێنن و ئەركی ئەنجامدانی چاكسازی لەسەر سەرجەم ئاستەكان لە ئەستۆ دەگرن، بەرەی دووەمیش بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەبێت كە نابێت پەراوێز بخرێن.