سەردێر

یۆنان.. ژیانی 382 كۆچبەر ڕزگار كرا

خەڵك

وەزارەتی كۆچ و پەنابەرانی یۆنان ڕایدەگەیەنێن: كەشتییەكی بارهەڵگر بە ژمارەیەك كۆچبەرەوە، لە ئاوەكانی نێوان توركیا و یۆنان ڕزگار كرا.

وەزارەتی كۆچ و پەنابەرانی یۆنان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، 382 كۆچبەر لە توركیاوە بەرەو یۆنان كۆچیان كردووە و لەناوەڕاستی دەریاكەدا، كەشتییەكەیان لەكاركەوتووە و لەلایەن حكومەتی یۆنانەوە، تا كەناراوەكانی ئەو وڵاتە ڕاكێشراوە.

وەزارەتی كۆچ و پەنابەرانی یۆنان ئەوەشی خستەڕوو، سەرنشینانی كەشتییەكە، سەرجەمیان كۆچبەرن و لە وڵاتانی دراوسێی توركیاوە كۆچیان كرووە و ژمارەیەكی زۆریشیان هاووڵاتی ئەفغانستانن.

ڕوونیشكراوەتەوە، كۆچبەرەكان لەلایەن حكومەتی یۆنانەوە لە كەمپی تایبەت بە كۆچبەران داڵدەدراون و شەش كەسیشیان بە تۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤەوە، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستگیركراون. هەروەها حكومەتی یۆنان داوای لە توركیا كرد، كەشتییەكە بە سەرجەم سەرنشینەكانییەوە وەربگرێتەوە.