سەردێر

مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە قۆناغی مەترسیدار

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 643 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە، بەڵام 25 كەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٦٩٤٦ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر ٣١٧ كەس و سلێمانی 144 كەس و لە گەرمیان 33 كەس و دهۆك 95 و هەڵەبجە 20 كەس و ڕاپەڕین 34 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ١٠٣٥ كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە، كە 9 كەسیان لە سلێمانی بوون.

May be an image of text