سەردێر

توركیا بەردەوامە لە بڕینەوەی دارستانەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك=-

سەربازانی توركیا سەرقاڵی لەناوبردنی دارستانەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری كوردستانن.

ئاژانسی میهر بڵاویكردەوە، سەربازانی توركیا لە پاڵ ئۆپراسیۆنی سەربازی، بەشێوەی جدی سەرقاڵی لەناوبردنی دارستانەكانی هەرێمی كوردستان و باكوری كوردستانن.

ئاشكراشیكرد، ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان لە 23ی ئابەوە لە ناوچەكانی ئاواشین، متینا و زێ دەستیپێكردووە، هەڵمەتی لەناوبردنی دار و دارستانەكانیش درێژەیان هەیە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، توركیا هێزەكانی گاردی خۆجێی شرناخی بۆ ئەو مەبەستە بردووەتە هەرێمی كوردستان و تا ئێستا هەزاران داریان بڕیوەتەوە.

ئاشكراشیكرد، ئەو هێزانە كە لە ناوچەی شنۆبای شڕناخەوە نێردراون، دوای بڕینەوەی دارەكان بە بارهەڵگر باری دەكەن و دەینێرنە شڕناخ و پاشان دەیگوازنەوە بۆ شارەكانی دیكەی توركیا.

لەلایەكی ترەوە سەربازانی توركیا خەریكی لەناوبردنی دارستانەكان لە ناوچەی چیای نیمژە، ناوچە دارستانیەكانی جودی و گابار و بەستان.