سەردێر

بەنزینی 690 دیناری لەم وێستگانە دابەش دەكرێت

خەڵك-

دابەشكردنی بەنزینی عێراقی بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێك بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە شاری سلێمانی لەم وێستگانە بەنزین دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، بەنزینی 690 دیناری لە هەر یەك لە وێستگەكانی “بامۆك، بەختیار، برایەتی، قەیوان-1، حەوایی”.
هەرچەندە نرخی بەنزین لە سەرووی هەزار دینارەوەیە، بەڵام بەپێی ڕێكەوتنێكی نێوان هەرێم و عێراق ڕۆژانە نزیكەی 2 ملیۆن لیتر بەنزین هەناردەی هەرێم دەكرێت و هەر ڕۆژە و لە چەند وێستگەیەكی بەنزین دابەش دەكرێت.