سەردێر

“زۆربەی بكوژانی ڕۆژنامەنووسان بەبێ سزا دەمێننەوە”

خەڵك-

كومیتەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، زۆربەی بكوژانی ڕۆژنامەنووسان هەر وا بە بێ سزا دەمێننەوە.

لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا، كومیتەكە كوژرانی ٢٧٨ ڕۆژنامەنووسی تۆمار كردووە و ٨١%ی ئەو كەیسانە، هیچ كەس بە تاوانبار نەناسراوە.

هۆنی جێگری بەڕێوەبەری گشتی كومیتەی پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند، ئەوە پەیامێكی گەلێك ناخۆشە بۆ بابەتی ڕۆژنامەوانی، چونكە هەر حكومەتێك هەر دەستەیەكی تاوانكاری كە بیەوێت ڕۆژنامەنووسێك بیدەنگ بكات، دەتوانێت بە چەند هەزار دولار كاری تیرۆر ئەنجام بدات.

بەپێی ئامارێكی جیهانی، سوماڵ، سوریا و عێراق لە سەرووی ئەو وڵاتانەدان كە زۆر بەكەمی لێكۆڵینەوە لەسەر بكوژانی ڕۆژنامەنووسان كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەفغانستان لە ڕێزی پێنجەم لە لیستەكەدایە، كە لانی كەم لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا كەیسی ١٧ ڕۆژنامەنووسی كوژراو لێكۆڵینەوەی لەسەر نەكراوە.