سەردێر

سەڵاحەدین بەهائەدین: ئەوەی لەپەرلەمان دەگوزەرێ پاشەكشێ و قەیرانە

خەڵك

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی كوردستان ڕایدەگەیەنێت:”ئەوەی لەپەرلەمان دەگوزەرێ پاشەكشێ و قەیرانە”.


سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە جریوەیەكدا ڕایگەیاند:”ئەوەی لەپەرلەمان دەگوزەرێ پاشەكشێ و قەیرانە، نوێنەرانی میللەت دابەزنە ئەو ئاستە لە پێشێلكردنی پەیڕەو و پشتگوێ خستنی هەموو نەریت و ئادابێك بەپاساوی داكۆكی لە حزب؟!”.

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ‏لەبەشێكی تری جریوەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە:”دەبێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنە مەرجەعەكانی ئەم كەسە هەڵەكارانە فریای شكۆی پەرلەمان وسومعەی كوردستان بكەون”.