سەردێر

شارەوانی بڕی غەرامەی بڕینەوەی داری لە شار و گوندەكان دیاریكرد

خەڵك-
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە‌ناوبردن و بڕینە‌وە‌ی دار و درە‌خت سزای یاسایی ھە‌یە و بەپێی تەمەنی دارەكە غەرامەی كەسی سەرپێچیكار دەكرێت.

سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ھە‌ ركە‌سێك ھە‌ستێت بە‌لە‌ناوبردن و بڕینی دار لە‌ ڕە‌گە‌وە‌ سزادە‌دریت گە‌ر لە‌ناو ماڵەكە‌ی خۆشیدابێت.

ڕاشیگەیاندووە، ماوە‌یە‌كە‌ دیاردە‌ی بڕینی دار و شكاندنی دار و درە‌خت زیادی كردوە‌، كە ‌ئە‌مە‌ش دە‌بیتە‌ ھۆی تیكدانی ژینگە ‌و كە‌م كردنە‌وە‌ی سە‌وزایی بۆ ئە‌و مە‌‌بە‌ستە‌ سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی چە‌ند ڕێنماییە‌كی ھە‌یە،‌ كە ‌كاری پێكردووە.

رێنمایە‌كانی سە‌رۆكە‌یاتی شارە‌وانی سلێمانی، كە ‌بە‌ِرێوە‌بە‌رایە‌تی باخچە‌كان لە‌كاتی بڕینە‌وە‌ی دار كاری پێكردووە ئەمانەن:

١-ھە‌ر ھاووڵاتییە‌ك ھە‌ستیت بە‌بڕینی دار ێك بە‌ئە‌نقە‌ست بە‌مە‌بە‌ستی بینا و ھە‌ر پڕۆژە‌یە‌كی بازرگانی بە‌پێی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ سزا دە‌دریت بۆ ھە‌ر ساڵێك بری (٣٥٠) هەزار دینار‌ غە‌رامە ‌دە‌كرێت.

٢-ھە‌ر ھاووڵاتییەك ھە‌ستیت بە‌بڕینی دارێك بە‌مە‌بە‌ستی سوتاندن و بە‌كارھینانی دارە‌كە، كە‌دارە‌كە‌ لە‌شوێنە‌ گشتیە‌كاندابێت وە‌ك باخچە‌ و پار‌كە‌كان، سزا دە‌درێت بە‌بڕی (١٥٠) ھە‌زار دینار بۆ ھە‌ر ساڵێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە.

٣-ھەر ‌درە‌ختێك بە‌ر نۆژنكردنە‌وە‌ و فراون كردنی ھە‌ر دامە‌زراوە‌یە‌كی وە‌ك (بینای بازرگانی یان خانوو یان كارگە‌) بكەوێت دە‌بێت بۆ ھە‌ر ساڵێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ بری (١٥٠ یان ٢٥٠) هەزار دینار قە‌رە‌بووی بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی باخچە‌كانی سلێمانی بكاتە‌وە‌‌ یان دە‌توانیت ھاوشێوە‌ی درە‌ختە‌ ‌بڕاوە‌كان دار بڕوێنێتە‌وە.‌

٤-لە‌كاتی ڕوودانی خۆپێداكێشانی ئۆتۆمبێل یان ھە‌ر ھۆكارێكی تر، كە‌نە‌خوازراوبێت، بۆھە‌ر ساڵێكی تە‌مە‌نی دارە‌كە‌ (100) هەزار دینار سزا دە‌درێت.