سەردێر

خەتیبزادە: كۆنگرەی دراوسێكانی ئەفغانستان لە ئێران بەڕێوەدەچێت

خەڵك

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، بە بەشداری ڕوسیا، كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان، لە وڵاتەكەی بەڕێوەدەچێت.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە كۆنگرەی شەش وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان، كە پێكدێن لە “چین، ئێران، پاكستان، ئۆزبەكستان، تاجیكستان و توركمانستان”، لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە تاران بەڕێوەدەچێت و وەزیری دەرەوەی ڕوسیاش بەشداری كۆنگرەكە دەكات.

سەعید خەتیبزادە وتیشی، ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆنگرەكەدا وتارێك پێشكەش دەكات و پەیامی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە كۆنگرەكەدا دەخوێنرێتەوە.