سەردێر

یاریگا ئۆڵۆمپییەكەی كەركوك دەكرێتەوە

خەڵك-
كۆمپانیای ئاڤا سپۆری توركی كە پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی یاریگای ئۆڵۆمپی كەركوك جێبەجێ‌ دەكات، بیستی مانگی داهاتوو وەك وادەی كردنەوەی یاریگاكە ڕادەگەیەنێت، دوای ئەوەی وەزارەتی وەرزش و لاوان بەڵێنیدا بە كۆمپانیاكە، ئەو پارانەی لەسەری كەڵەكەبووە، ڕادەستیان بكات.


وەهاب ڕەشید بەڕێوەبەری پرۆژەكە بە ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕاگەیاندووە”كۆمپانیاكە هەوڵێكی گەورەی خۆستۆتەگەڕ، بۆ تەواوكردنی كارەكانی قۆناغی یەكەم بەر لە ڕێكەوتی كردنەوەی یاریگاكە لە بیستی مانگی داهاتوو، ئەمەش پشت بە ڕادەستكردنی ئەو سلفانە دەبەستێت كە بۆ پرۆژەكە تەرخان كراون”.

بە وتەی ڕەشید”كۆمپانیاكە تائێستا هیچ پارەیەكی وەرنەگرتووە، هەرچەندە بۆ زیاتر لە بیست ڕۆژ دەچێت وەزیری وەرزش و لاوان بەڵێننامەیەكی واژۆكرد، ئەمەش پێچەوانەی ئەو خشتە كاتییەیە كە كۆمپانیاكە داوای كردووە بۆ تەواوكردنی قۆناغی یەكەمی كارەكەی”.

شید دەڵێت”هەوڵی زۆرمان خستەگەڕ بۆ بەردەوامبوون لە كاردن بە ڕۆژ و بە شەو، بەڵام لایەنی دارایی خواستەكانمان لە تەواوكردنی پرۆژەكەدا ڕادەگرێت، بە تایبەت بەهۆی ئەو سلفە داراییانەی كە لە ساڵی 2014وە تائێستا دواخراون و نەدراون”.