سەردێر

خوێندكارانیش هاتنە سەر شەقام

خەڵك

ژمارەیەك خوێندكاری دەرچووی 12 ی ئامادەیی كە ناویان نەهاتووەتەوە لە سلێمانی گردبوونەوە و ناڕەزایی دەردەبڕن و ئەو خوێندكارانەشی ناویان هاتووەتەوە دەڵێن بەراورد بە نمرەكانمان لە بەشی شایستە وەرنەگیراوین.

ژمارەیەك خوێندكاری دەرچووی 12 ی ئامادەیی لەبەردەم زانكۆی سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، ئێمە ناڕازین لە نەهاتنەوەی ناوەكانمان ، دەشڵێن، بەڵێنمان پێدرا كە كورسییەكانی خوێندنی باڵا زیاد دەكرێت بەڵام بە پێچەوانەوە كەمكراونەتەوە.

ئەو خوێندكارانەی ناویان هاتووەتەوە ناڕازین لەو بەشانەی كە وەرگیراون و دەڵێن بەراورد بە نمرەكانمان لە بەشی شایستە ناومان نەهاتووەتەوە.
نمرەی ئەو خوێندكارانەی ناڕازین لە بەشەكانیان 97 و 98 و 99 یەو دەڵێن بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵ ستەمێكی زۆر لە خوێندكاران كراوە.