سەردێر

لە میسر كۆتایی بە باری نائاسایی هێندرا

خەڵك

باری نائاسایی لە میسر بە بڕیاری عەبدول فەتاح سیسی سەرۆك كۆماری ئەم وڵاتە كۆتاییهات.

عەبدول فەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك سووپاسی هاووڵاتیانی كرد لە هەوڵ و ماندووبوونەكانیان كە قاهیرە ئێستا دەتوانێت باری نائاسایی لابەرێت.

لە میسر لە رۆژی 10ی ئاپریلی 2017دا بڕیاری راگەیاندنی باری نائاسایی درا، دوای دوو هێرشی تێرۆریستی داعش بۆ سەر دوو كەنیسە كە بەهۆیەوە 47 كەس كوژران و 126 كەسی دیكەش بریندار بوون.

مانگێك دواتر فڕۆكە جەنگییەكانی میسر چەند هێرشێكی ئاسمانییان لە دژی داعش لە لیبیای دراوسێی میسر ئەنجامدا، كە ئەم دەوڵەتە چووەتە جەنگێكی خوێناوی نێوخۆییەوە لەنێوان گرووپە چەكدارەكاندا، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشی تێرۆریستی بۆ سەر مەسیحییەكانی میسر بەردەوام بوو.
سەرچاوە/sputnik