سەردێر

فڕۆكە جەنگییەكانی ئێران بنكەكانی ئەمریكایان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومانكرد

خەڵك

كاربەدەستێك لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا پێنتاگۆن ئاشكرایكرد ئێران پلانی هێرشەكەی سەر بنكەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعشی لە رۆژئاوای كوردستان داناوە لە هەفتەی رابردوودا.

ئەو كاربەدەستە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشێتدپرێس رایگەیاند، هێرشەكەی سەر بنكە ئەمریكاییەكە لەلایەن فڕۆكە ئێرانییەكانەوە ئەنجامدراوە.

روونیشیكردەوە 5 فڕۆكەی ئێرانی بێ فڕۆكەوان بەشداری هێرشەكەیان كردووە بۆ سەر بنكە ئەمریكاییەكە.

سەرچاوە تایبەتەكان بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسیاییان ئاشكراكردووە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتەسەر بنكە ئەمریكاییەكە لە خۆرهەڵاتی سووریادا.

سەرچاوەكان دەڵێن: چوار مووشەك لەلایەن فڕۆكەكانەوە ئاڕاستەی بنكە ئەمریكاییە لە سنووری سووریا و عێراق و ئوردن كراوە.