سەردێر

ئەمڕۆ پێشمەرگە و بەرگریی كۆدەبنەوە

خەڵك

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق بگاتە هەرێم و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان ئامانج لە ئەم كۆبوونەوەیە، تاوتوێكردنی دوایین هەنگاوە كردەییەكانی پێكهێنان و ئەرك بینینی هەردوو لیوای هاوبەشی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگرییە لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان هەیە.

شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، وەك وەزارەتی پێشمەرگە خوازیارین هەمیشە و بە بەردەوامی پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هەبێت.

ئەم رێوشوێنانە دوای ئەوە دێت جموجۆڵی گرووپە چەكدارە تیرۆرستەكانی داعش لە ناوچە كێشەلەسەرەكان بەردەوام لە زیادبووندایە، مەترسییان بۆ سەر هاووڵاتیانی سنوورەكە درووستكردووە.