سەردێر

پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

خەڵك
دوای نزیكەی دوو مانگ، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێدەكات لەنێویاندا پرسی سوتەمەنی.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و چەند تەوەرێك لەخۆ دەگرێت وەك خستنەڕووی بەدواداچوونەكانی تایبەت بە دۆخی سوتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی سێ‌ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكاریەكان لەگەڵ لیژنەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

وتیشی دواین كۆبوونەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی 3\9\2021 بوو كە لەو كاتەوە هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان ئەنجام نەدراو هۆكاریش بۆ ئەوە بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق بوو.

بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان..

No description available.

No description available.