سەردێر

شەمخانی: با ئیسرائیل لە خەمی ئەو زیانانەدابێت كە لەلایەن تارانەوە پێیگەیشتووە

خەڵك

سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران وەڵامی ھەڕەشەكانی ئیسرائیل دەداتەوە و دەڵێت، با تەلئەبیب لە خەمی ئەو زیانانەدابێت كە لەلایەن تارانەوە پێیگەیشتووە.
عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە تویتێكدا بڵاویكردەوە، ئیسرائیل لەبری تەرخانكردنی بودجەیەك بەبڕی یەك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەنجامدانی تاوان دژ بە ئێران، با لە خەمی دابینكردنی دەیان ھەزار ملیار دۆلاردا بێت بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانانەی كە لەلایەن ئێرانەوە پێیگەیشتووە.

جێی ئاماژەیە، ھەفتەی ڕابردوو حكومەتی ئیسرائیل بودجەیەكی بە بڕی یەك ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ بەھێزكردنی توانا سەربازییەكانی و ڕووبەڕووبوونەوەی چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران پەسەند كرد.