سەردێر

خەڵك میكانیزمی دابەشكردنی بەنزینەكەی عیراق بەسەر بەنزینخانەكان ئاشكرادەكات

خەڵك –
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ڕایدەگەیەنێت ، نرخی هەر لیترە بەنزینێكی نۆرماڵ بە ٦٥٠ دینارە لە پاڵاوگەكان و لەگەڵ نرخی كرێی گواستنەوە و كۆگاكردن و پشكنین و عەمولە ٤٠ دینارە هەرێم بێ هیچ زیادەخستنەسەرێك بە ٦٩٠ دینار لە نێو بەنزینخانەكان دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتیان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە زاری فەتاح ڕەحمان حەمەساڵح ، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بڵاویكردەوە، كە وەزارەتەكەیان میكانیزمێكی بۆ دابەشكردنی بەنزینەكە داناوە، كە لە لایەن عیراقەوە دابین دەكرێت لەبەنزینخانە ئەهلییەكان، كە بەشێویەكی دادپەروەرانە و بەنۆرەدابەش دەكرێتە سەر بەنزینخانەكان و لە هەر بەنزینخانەیەكیش فەرمانبەرێكی سامانە سروشتییەكان چاودێری دابەشكردن و جۆر و بڕ و بەهاكەی دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك پێشێلكاری تێدا نەكرێت بەرامبەر بە هاووڵاتیان و هەروەها چەند مەرجێكیش بۆ بەنزینخانەكان دیاریكراوە، كە هیچ بەنزینخانەیەك، كە بەنزینی نۆرماڵی حكومەتی وەرگرت، نابێت بەنزینێكی دیكەی نۆرماڵ بفرۆشێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كەبەهیچ شێوەیەك بەنزینە حكومییە ئۆكتانبەرزەكە تێكەڵ ناكرێت بە بەنزینی دیكەی نۆرماڵ، هەروەها بە هیچ شێوەیەك دەستكاری بەهای بەنزینەكە ناكرێت و بە شێوەی لافیتە بە ئاشكرا بەها حكومییەكەی دیاریكراوە.

بە پێی ئەو ڕێكەوتنەی لەگەڵوەزارەتی نەوتی عیراق كراوە، ڕۆژانە بڕی ١٨٠ هەزار لیتر بەنزین دەگاتە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و ١٠٨ هەزار لیتر دەگاتە پارێزگای دهۆك و ٧٢ هەزار لیتریش بۆ پارێزگای هەڵەبجە.





هەلبژاردە

گرنگترینەکان