سەردێر

فراكسیۆنی گۆڕان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك –
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، فراكسیۆنەكەیان هیچ پۆستێكی نوێی لە لیژنەكانی پەرلەمان وەرنەگرتووە .

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، فراكسیۆنی گۆڕان هیچ پۆستێكی نوێی لە لیژنەكانی پەرلەمان وەرنەگرتووە ئەوەی لە لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان كراوە تەنها ئاڵوگۆڕێك بووە لە سەرۆكی لیژنەكە.

رونكردنەوەیەك
لە فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ڕای گشتی خەڵكی كوردستان
بەرێزان رونیدەكەینەوە بۆ ڕای گشتی كە فراكسیۆنی گۆڕان ھیچ پۆستێكی نوێی لە لیژنەكانی پەرلەمان وەرنەگرتوە ئەوەی لە لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان كراوە تەنھا ئاڵوگۆڕێك بووە لە سەرۆكی لیژنەوە ئەو پۆستە بە پێی دابەشكاری لیژنەكان بەسەر فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمان لەسەرەتای خولی پێنجەمەوە لە لای فراكسیۆنی گۆڕان بووە
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان
٢٥/١٠/٢٠٢١