سەردێر

پارێزگارێك؛ هەر مامۆستایەك لەسەر بایكۆت سزا بدرێت واز لەپۆستەكەی دەهێنێت

خەڵك –
ماوەی چەند ڕۆژێكە لەزۆرێك لە شاروشارۆچكەكان مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندنیان دەكەن ، پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت ، ئەگەر یەك مامۆستا لەسەر بایكۆت سزا بدرێت من واژۆی دەكەم، كە دەستبەرداری پۆستەكەم دەبم .

ئەمڕۆ ۲٥ی ئۆكتۆبەر ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی گەیاندنی ژمارەیەك داواكاری بۆ بە هەمیشەیی كردنیان وەك میلاكی پەروەردە سەردانی دیوانی پارێزگاری هەڵەبجەیان كرد.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە پشتیوانی خۆی بۆ داواكاریەكانیان دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند، ئێمە پشتیوانی هەمووداواكاریەكانتانین و داواشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد داواكاریەكانیان جێبەجێ بكات، كە ڕاژەكانیان پێویستن بۆ كەرتی پەروەردە لە پارێزگاكەدا.

لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ مامۆستایانی وانەبێژ ئاشكرایكرد، هیچ مامۆستایەك لەسەر بایكۆت سزا نادرێت و ئەگەر مامۆستایەك سزا بدرێت من واژۆی دەكەم ، كە دەست بەردای پۆستەكەم دەبم .

‎May be an image of ‎‏‏‏‏٥‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏، ‏‏‎‎people sitting‎‎‏، ‏‏‎‎headscarf‎‎‏، ‏‎‎turban‎‎‏‏‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‏‎‎standing‎‎‏، ‏‎‎headscarf‎‎‏‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٦‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٨‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏‏٤‏ كەس‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎





هەلبژاردە

گرنگترینەکان