سەردێر

هەپەگە؛ لە قلەبان و ئاڤاشین 2 سەربازی سوپای توركیا كوژران

خەڵك –
هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە بەرزاییەكانی قلەبانی شڕنەخ و هەرێمی ئاڤاشین لەئەنجامی چالاكی هێزەكانی گەریلادا 2 سەربازی سوپای توركیا كوژران و سەربازێكیش بریندار بوو و كەلوپەلەكانی نێو بارهەڵگرێكیش لە ناوبرا.

هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە دژی بارهەڵگرێكی سوپایی توركیا كە لە بارەگای ئەلەمونی ناوچەی قلەبانی شڕنەخەوە بپ گردی تانگێ دەچوو، هێزەكانی یەژاستار چالاكیان ئەنجامدا و سەربازێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو كەلوپەلەكانی نێو بارهەڵگرەكە لەناوبران.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، تەواوی چالاكیەكەیان سەركەوتوو بووە و بۆ یادكردنەوەی شەهیدی فەرماندە و نەمرمان شەهید بێریتان (گوڵناز كاراتاش) ئەنجامدراوە.

هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیەیە:
“لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی خابور لە هەرێمی حەفتانین:
٢٢ی تشرینی یەكەم، كاتژمێر ١٤:٣٠ لەدژی بارهەڵگرێكی سوپای داگیركەری تورك كە لە بارەگای ئەلەمونی ناوچەی قلەبانی شڕنەخەوە بپ گردی تانگێ دەچوو، هێزەكانی یەژاستارمان چالاكیان ئەنجامدا. لە چالاكیەكەدا داگیركەرێك سزادرا، داگیركەرێك بریندار بوو و كەلوپەلەكانی نێو بارهەڵگرەكە لەناوبران. ئەم چالاكیە سەركەوتووە بۆ یادكردنەوەی شەهیدی فەرماندە و نەمرمان شەهید بێریتان (گوڵناز كاراتاش) ئەنجامدراوە.

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری هەڵۆكانی زاگرۆسدا:

٢٤ی تشرینی یەكەم بە شەو لە هەرێمی زاپ، هێزەكانمان لە هەلیكۆپتەرەكانیاندا كە هەوڵیاندەدا تیپی تی بۆردومان بكەن. لە ئەنجامی دەستوەردانی هێزەكانماندا هەلیكۆپتەرەكان ناچار بوون پاشەكشێ بكەن.

٢٤ی تشرینی یەكەم لە هەرێمی ئاڤاشین لە دەوروبەری گردی شەهید عەلی هێزەكانمان چاودیری ژمارەیەك داگیركەریان كرد. دوای ئەوەی داگیركەران خرانە ژێر كۆنتڕۆڵەوە، هەمان رۆژ كاتژمێر ١٦:٢٥ لە داگیركەراندرا. لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا.

لە گردی قەرتەل و وەرخەلێی هەرێمی ئاڤاشین:

٢٣ی تشرینی یەكەم سوپای داگیركەری تورك بە گازی ژەهراوی و چەكی كیمیایی و تەقەمەنی هێرشی كردە سەر گردی قەرتەل. داگیركەران دوای بۆردومانەكە هەوڵیاندا پێشڕەوی بكەن و لەنێوان شەڕڤانانمان و داگیركەراندا شەڕ روویدا و بە درێژایی رۆژەكە شەڕ بەردەوام بوو. لە ئەنجامدا داگیركەران نەیانتوانی پێشڕەوی بكەن.

٢٤ی تشرینی یەكەم سوپای داگیركەری تورك ٤ جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی گردی قەرتەلیان بۆردومان كرد.. داگیركەران نیوەڕۆی هەمان رۆژ ویستیان پێشڕەوی بكەن و هێزەكانمان لە نزیكەوە ٤ جار لە داگیركەرانیاندا. هەمان رۆژ هێزەكانمان لە درۆنەكانیاندا كە بۆ ناوچەكە ڕەوانەكرابوون.

٢٥ی تشرینی یەكەم كاتژمێر ٠٩:٢٥ سوپای داگیركەری تورك بە گازی ژەهراوی و چەكی كیمیایی هێرشیان كردە سەر گردی قەرتەل. لە ناوچەكە شەڕ لەنێوان هیزەكانمان و داگیركەراندا روویدا.

٢٤ی تشرینی یەكەم سوپای داگیركەری تورك بە چەكی قورس گۆڕەپانی وەرخەلێی بۆردومان كرد. هەمان رۆژ كاتژمێر ٢٢:٢٠ ناوڤەكە ٣ جار بۆردومانكرا.

٢٤ی تشرینی یەكەم كاتژمێر لەنێوان ١٩:٥٠ و ٢٠:٥٠ لەسەر ئاسمانی ناوچەی قەشوریای مەتینا هەلیكۆپتەرەكان دەستیان بە جموجووڵ كرد.

٢٤ی تشرینی یەكەم كاتژمێر لەنێوان ٢٢:٤٠ و ٠٠:٥٠ لە ناوچەكانی گردی قەرتەل، وەرخەلێ، كەتیبەی عەرەبان و بانستای سەر بە هەرێمی ئاڤاشین جموجووڵی هەلیكۆپتەرەكان هەبوو.

٢٤ی تشرینی یەكەم كاتژمێر ٠٢:٤٥ ناوچەی چەمچۆی هەرێمی زاپ لەلایەن فڕۆكەكانەوە بۆردومان كرا.”