سەردێر

سەڵاح باسی بردنەوەكەیان دەكات لە مانشستەر یونایتد

مێژوویی بوو

خەڵك-
محەمەد سەڵاحی میسری یاریزانی یانەی لیفربۆڵ، وێنەیەكی لە ئەژماری فەرمی خۆی لەسەر پێگەی “ئینستاگرام” داناوە و نوسیویەتی”لەگەڵ ئەم تیپەدا بردنەوە دەبێت تاكە ڕێگەچارەبێت”، ئەمەش دوای بردنەوە گەورەكەیان بەسەر مانشستەر یونایتد بە ئەنجامی (5-0. )

ئەو یارزانە میسرییە دوو وێنەی تری لە ستۆری خۆی دابەزاندووە و ئاهەنگ بە سێ‌ گۆڵە مێژووییەكەیەوە دەگێڕێت كە لە “شەیتانە سورەكانی كرد لە یاریگای خۆیان لە “ئۆڵد ترافۆرد”.

بەپێی تۆڕی (ئۆبتا)ی جیهانی بۆ ئامارەكانی تۆپی پێ‌، سەڵاح بووە یەكەم یاریزان لە مێژووی لیفرپوڵ كە لە سێ‌ یاریی یەك لەدوا یەك لە یاریگای “ئۆڵد ترافۆرد”ی مانشستەر یونایتد گۆڵ تۆماردەكات، و یەكەم یاريزانە كە هاتریك لەو یانەیە دەكات لە “ئۆڵد ترافۆرد” لەماوەی 18 ساڵدا، ئەمەش دوای ئەوەی رۆناڵدۆی بەرازیلی “دیاردە” سێ‌ گۆڵی لە یانەكە كرد بە درێسی ڕیاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە ساڵی 2003.