سەردێر

هەرێمی كوردستان، زیاتر لە هەزار تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماریی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا و چاكبوونەوە لە پەتاكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت و ژمارەی مردنیش لەمڕۆدا بە ڕێژەیەكی بەرز دادەنرێت.

بەپێی ئەمارێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1002 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە 1393 كەسیش چاكبوونەتەوە و 23 حاڵەتی مردنیش هەبووە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەڵێت” 8 هەزارو 538 پشكنین ئەنجامدراوە و دەركەوتووە لە هەولێر433 كەس وسلێمانی 179 كەس و دهۆك 280 كەس و هەڵەبجە 9 كەس و لە گەرمیان 35 و لە ڕاپەڕین 66 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمدا ئاماژە بە 23 حاڵەتی مردن كراوە بەهۆی كۆرۆناوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كە 5 حاڵەتییان لە هەولێر و 6 حاڵەتیان لە سلێمانی و 7 حاڵەت لە دهۆك و 3 حاڵەت لە گەرمیان و 1 حاڵەت لە هەڵەبجە و 1 حاڵەت لە ڕاپەڕین تۆماركراون.