سەردێر

دهۆك؛لەڕووداوێكی شەڕە چەقۆدا گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ كوژرا

خەڵك –
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، لە شەڕی نێوان دوو هاووڵاتی گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ بەچەقۆ كوژرا و بكوژەكەش لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكرەوە، لە ئەنجامی شەڕی دوو هاووڵاتی بە چەقۆ لە گوندی قەسارای سەر بە شارۆچكەی سیمێل گەنجێكی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی ع.م.ع كوژرا .

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەدوای ڕووداوەكە پۆلیس لە شوێنەكە توانیان بكوژەكە دەستگیر بكەن و لە ئێستادا تۆمەتبار ڕاگیراوە و پەڕاوی لێكۆلێنەوەی بۆكراوەتتەوە و لێكۆلینەوە دەستی پێكردووە .