سەردێر

تەندروستی عیراق؛ زۆرترین حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە سلێمانی تۆماركراوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 1537 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2588 كەسیش چاكبوونەتەوە و 32 حاڵەتی مردنیش هەبووە تەنها لە هەرێم 23 حاڵەت هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 21 هەزار و 68 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 1537 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 289 و هەولێر 433 حاڵەت و دهۆك 280 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2588 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 589 و هەولێر 480 و دهۆك 324 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 32 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 11 و هەولێر 5 دهۆك 7 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 22993 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎