سەردێر

لەبارەی نرخی غازەوە بڕیارێك دەرچوو

 

خەڵك-ئارام سەردار

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی سووتەمەنی و بەنزین ڕایگەیاند، پرسی سووتەمەنی سەرۆكی حكومەت هەموو دەزگاكانی ڕاسپاردووە بۆ دابینكردنی سووتەمەنی، خۆشبەختانە لەدوێنێوە ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ بەغداد چۆتەوە بواری جێبەجێكردن و هەر دوێنێ ٥٤٠ هەزار لیتر بەنزین هات، ئەمڕۆش بڕیارە ٥٠٠ هەزار لیتر بەنزینی تر بێت، ئەمەش كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی نرخی بەنزین دەبێت.

ئومێد خۆشناو، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا دەشڵێت، ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین لەبەغداوە دێت و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەكرێت.

وتیشی، ئێستا نۆژەنكردنەوەی كێڵگەكانی كۆڕمۆر لەتەواوبوونەو، غازی پێویست دەگاتە كارگەكان، كێشەی نیە،ی دووجۆر غازیش هەیە بازرگانی و حكومی، هەر بریكارێكیش غاز گران بفرۆشێت سزادەدرێت.