سەردێر

پیرمام و عەینكاوە كرانە شارۆچكە

خەڵك

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا بە شارۆچكەكردنی هەردوو شارەدێی پیرمام و عەینكاوە.

نیاز عوزێری جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ (خەڵك) دەڵێت : خۆمان بە نوێنەری سەرجەم شارەدێ و شارۆچكەكانی سنووری هەولێر دەزانین و هەردوو شارەدێی پیرمام و عەینكاوە قوربانی زۆریانداوە، پشتیوانی خۆمان راگەیاند بۆ بە شارۆچكەكردنی ئەم شارەدێیانە، هەر شوێنێكی دیكەش مەرجەكانی تێدا بێت، پشتیوانی لێدەكەین.

ناوبراو لەبارەی كاركردن بۆ شاری كۆیە دەڵێت: پێویستە پارێزگای هەولێر كار بۆ سەرجەم سنوورەكان بكات بەتایبەت بۆ شاری كۆیە، سەرجەم خزمەتگوزارییەكان بكات.