سەردێر

بڕیاری نوێ لەبارەی كۆرۆناوە دەرچوو

خەڵك-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سۆنگەی ئەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بێت لە كارەكانی خۆی چەند بڕیارێكمان دەكرد و لە چوارچێوەی بەردەوامی و توندكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا ڕەچاو كراون.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ڕەچاوی بەرژەوەندی خانەوادەی خوێندكاران و خانەوادەكانیان بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بێت، چونكە بابەتێكی گرنگە و پەیوەستە بە داهاتووی نەوەكانی ئێمە خوێندن بەردەوام دەبێت تائێستا بە چەند مەرجێك كە پێویستە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ماسك ببەستن و بەشێوەیەكی ناچاری.

وتیشی”هەموو فەرمانبەرانی حكومەت لە كەرتەكانی مەدەنی و سەربازی تاكو 1-1-2022 پێویستە ڤاكسین وەربگرن و كارتیان پێبدرێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت بەپێی یاسای و ڕێنماییەكانی تەندروستی”.
ئاشكراشیكرد، سەبارەت بە مامۆستایان تەئكید دەكەینەوە كە پێویستە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانی سەرو 18 ساڵی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڤاكسین وەربگرن تاكو 1-12-2022.
ڕوونیشیكردەوە، دەبێت ئەو كەسانەی لە كەرتی تابیەت كار دەكەن دەبێت ڤاكسین وەربگرن
و بەهیچ شێوەیەكیش چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان قەدەغەیە و نابێت ئەنجام بدرێن.

 

بڕیارە نوێیەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا:
1️⃣ بەستنی ماسک بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان، دەبێتە ناچاری.
2️⃣ ھەموو فەرمانبەرانی حکومەت بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە لەماوەی دوو مانگدا ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
3️⃣ ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت.
4️⃣ مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان، هه‌روه‌ها ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تاوەکو 1-12-2021 ڤاکسینیان وەربگرێت.
5️⃣ پرسەدانان بەھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
6️⃣ پێویستە مامۆستایانی ئایینی ھاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری و رێنمایی تەندروستی.
7️⃣ دایکان و باوکان دەتوانن تاوەکو 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
8️⃣ لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا دەبێت بەشداربووان کارتی ڤاکسین یان پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.
9️⃣ پێویستە پۆلیسی ھاتووچۆ رێکارەکانی تایبەت بە شۆفێر و سەرنشینەکان جێبەجێ بکەن.